بۆ جاری دووەم بەغدا 200 ملیار دیناری دیكەی رەوانەی هەرێم كرد

0
725
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی بۆماوەی زیاد لە هەفتەیەك ناردنی 200 ملیار دینار بە شیوەی سولفە لە بەغداوە بۆ هەرێم دواكەوت، بەڵام ئەمرۆ وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم كردوو هەر ئەمڕۆش پارەكە خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوە دەكات پێدەچێت گۆڕانكاری لە دابەشكردنی مووچەدا بكرێت بە خێرایی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوە خراوەتە ڕوو، بەهۆی سەرقاڵی وەزارەتە جیاوازەكانی عێراق لەناویشیاندا وەزارەتی دارایی بە بەستنی لوتكەی بەغدا، ناردنی 200 ملیار دینار بە شێوەی سولفە لە بەغداوە بۆ هەرێم دواكەوت، بەڵام هەر ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی ئەو پارەیەی بۆ هەرێم كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ ئەو بڕی 200 ملیار دینارە خراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، و پێدەچێت لە سبەوە گۆڕانكاری لە لبستی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بكرێت بە جۆرێك ئەو سستەیەی ئێستا هەیە نەمێنێت و لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچەكانیان بۆ خەرجبكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت ئەوەش بە گوێرەی ئەو بڕیارەی كە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە عێراقەوە دەرچووە تا ئەوكاتەی وردبینی لە نێوان داهاتەكانی نەوتی و نانەوتی هەرێم دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this