تا ئێستا بەنزينەکەی بەغدا نەگەيشتووەتە هەرێم

0
242

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی بڕیاریدا بە ناردنی زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی باس لە دابەزاندنی نرخی بەنزین دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ 650 دینار دادەبەزێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە كە ڕۆژانە بە گوێرەی بڕِە بەنزینەی كە دیاریكردووە بەنزین ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات، بەڵام تا ئەمڕۆ ئەو بەنزینەمان بەدەست نەگەیشتووە و پێدەچێت لە سبەی یان ڕۆژانی دیكە بگاتە پارێزگاكانی هەرێم و بە گەیشتنیشی نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 650 لیتر دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا ئەو بەنزینەی كە لە بەنزینخانەكاندا هەیە بەنزینی بازرگانییە و بە نرخێكی گرانتر كڕدراوە بۆیە خاوەن بەنزینخانەكانیش ناچارن بە گران بیفرۆشنەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بە 800 دینارەو موحەسن بە 900 دینارە و سوپەریش بە 950 دینار دەفرۆشرێت.

بە گوێرەی بەدوادچوونەكانی SNN لەدوای بڵاو بوونەوەی نوسراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقە بەناردنی ڕۆژانە زیاد لە ملیۆنێك لیتر بەنزینی ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان نرخی لیترێك بەنزینی نۆرمال لە 850 دینارەوە بۆ 800 دینار دابەزی و چاوەڕواندەكرێت بە گەیشتنی بەنزینەكەی عێراق نرخی لیترێك بە نزین بۆ 650 دینار دابەزێت.

بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژانە بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت بە نرخی 650 دینار دەفرۆشرێت بە شۆفێران، بەجۆرێك ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بۆ هەولێر و 360 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و 216 هەزار لیتر بۆ دهۆك و 144 هەزار لیتریش بۆ هەڵەبجە دابیندەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this