
ئایە هاشمی تەمەن 19 ساڵ
SNN-
کچێکی لوبنانی تەمەن 19 ساڵ لە شاری بلاکبێرن لە ناوچەی بلانکشایەر لەباکووری بەریتانیا پاش ئەوەی بۆ کڕینی چەند پێداویستییەک لەماڵ دێتە دەر، بە فیشەک دەکوژرێت و بکوژەکەشی هەڵدێت.
ئایە ئیسماعیل هاشم کچێکی لوبنانییە و خوێندکاری کۆلێژی ماف بووە لەبەریتانیا و ئەمڕۆ دووشەممە لەماڵەکەی هاتۆتە دەر بۆ کڕینی پێداویستی بۆ خۆی، بەڵام لەوکاتەدا ژمارەیەک کەس هەڵدەکوتنە سەر ئەو سۆپەرمارکێتەی ئایە بۆی چووە شتومەک بکڕێت، بەڵام بەهۆی شڵەژانی دزەکانەوە کچە 19 ساڵەکە لەو نێوەندەدا دەکوژرێت.
دوای رووداوەکە پۆلیسی بەریتانی ئەو ئۆتۆمبێلە دەدۆزێتەوە کە بکوژەکە پێی هەڵاتووە، بێئەوەی خۆی بدۆزێتەوە، کە 100 مەتر لەماڵی ئایەوە دوور بووە و لەسووچێکدا ئۆتۆمبێلەکەی جێهێڵراوە.
ئایە خوێندکاری زانکۆی University of Salford بووە و لوبنانییەکان داوا دەکەن لەو شارەی کچەکەیانی لێ کوژراوە، مزگەوتێک دروستبکرێت بەنای (ئایە)وە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پلەکانی گەرما بۆ سێ رۆژی داهاتوو نزمدەبنەوە
2020-08-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17