راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی دەبارەی خیانەتی 31ی ئاب، گوزارشتە لە رای سەرجەم سەرکردایەتی یەکێتی

0
526

SNN

لە سەرووبەندی خیانەتی گەورەی 31ی ئابدا، شەوی رابردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک دەربارەی خیانەتی 31ی ئاب بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە، بە تەواوی سارێژ نەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەبارەی خیانەتی گەورەی 31ی ئاب هاتووە، ئەو پەلاماردانە دڕندانەیە و گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنیا پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دژی ڕاپەڕیبوون، تەنیا شەش ساڵ بوو میللەتەكەمان ئەزموونێكی دیموكراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو كە جێی پشتیووانی و هاوسۆزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، بەڵام لە هێرشی سوپای رژێمی سەدام حسێن بە هاوكاری هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەكەمان كە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا، بەڵام بە لەخۆبردووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پشتیوانی دۆستان، توانی بەسەر ئەم ئازارە كەمەر شكێنەدا زاڵبێت و رێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی كوردستان بدۆزێتەوە و رێی ئاوەدانی و ئاسۆی سەركەوتن بەسەر رێی تۆڵە و ناكۆكی و گرژی سەربخات.

شەوی رابردوو، لە کۆمەڵێک پەیج و سایت و ئەکاونتی ساختەی ئاراستە کراو لەلایەن سەرکردەیەکەوە باس لەوە کرا کە بۆ یادی خیانەتی گەورەی 31ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی هیچ پەیامێکی نەبووە و تەنیا بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئەمەش وەک گوزارشتێک لەوەی کە بافڵ تاڵەبانی تەسلیمی ئیرادەی ماڵی بارزانی بووە، بەڵام ئەوان درکیان بەوە نەکرد کە دەرچوونی هەر بڕیارێک یاخود راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە بە فلتەری سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، بۆیە ئەوە ئاشکرایە کە ئەو راگەیەندراوەی شەوی رابردوو گوزارشت و وەڵامدانەوەیەکی توندبوو لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە بۆ خیانەتی گەورەی لەبیرنەکراوەی 31ی ئاب.

گەر لاپەڕەکانی مێژووی نوێی گەلەکان و بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبدەینەوە ئەوا بۆمان ئاشکرا دەبێت، کە یەکێتیی تەنیا هێزی بەرگریکارە لە پاراستنی ئازادی و مافی تاک، تاکە هێزە بە سەدان داستانی جوامێری دژی رژێمی بەعسی داگیرکەر تۆمارکردووە لە رێگەی شانە نهێنییەکانی ناو شار و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ، خودی ماڵی تاڵەبانیش تاکە بەربەستی فراوانخوازی و پاوانخوازییەکانی ماڵی بارزانی بوون لە هەرێمی کوردستان، بۆیە هیچ کەسو لایەنێک ناتوانێت 31ی ئاب و خیانەتەکەی لە بیری تاکی کورد و یەکێتییەکان بەرێتەوە کە بە چاوساغی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەزموونی دیموکراسی و پەرلەمان خرایە ژێر تانک و پۆستاڵی بەعسەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this