تەنها لەمساڵدا زیاد لە 20 هەزار دۆنم لە دارستانی سروشتی پێنجوێن سوتاون 

0
137

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی سەرۆكی ڕێكخراوێكی ژینگەیی لە قەزای پێنجوێن ئەمساڵ زیاد لە 34 حاڵەتی كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانە سروشتیەكانی سنورەكەدا تۆماركراون كە بەهۆیانەوە زیاد لە 20 هەزار دۆنم لەو دارستانە سروشتیانە سوتاوە و زیانی ملیۆنان دۆلاری بەدوای خۆیاندا هێناوە، هاوكات بەشێك لەو ئاگرانە لە دیوی ئێرانەوە هاتوون و بەهۆی سەختی ناوچەكەو بوونی ژمارەیەكی زۆر لەمین و تەقەمەنی نەتواندراوە خێرا كۆنترۆڵ بكرێن

ڕێبوار كەمال، سەرۆكی ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی سنوری قەزای پێنجوێن خاوەن ڕووبەرێكی بەرفروان لە دارستانی سروشتییە و هەروەها لەگەڵ ئێرانیش هاوسنورین، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە زۆرترین زیانی ژینگەیی بە سنورەكەمان بگات، بەجۆرێك  تەنها لەمساڵدا لە سنوری قەزای پێنجوێن 34 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون 34 كە بەهۆیانەوە زیاد لە 20 هەزار دۆنم لە دارستانی سروشتی و باخی هاووڵاتیان و پوش و پاوانی گوندنشیانی سنورەكە سوتاون.

ئاماژەی بەوەشكرد، زەرەروزیانی ئەو ئاگرانە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت، ئەو بڕە پارە زۆرەی كە حكومەت لە دروستكردنی دارستانی دەستكرد خەرجی دەكات ئەگەر بەراورد بكرێت بە ژمارە و ڕووبەری ئەو دارستانە سروشتیانەی كە ساڵانە بەهۆی ئاگرەوە لەناو دەچن ئەوا بە ملیۆنان دۆلار زیانمان بەردەكەوێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی ژینگەیی و سروشتی ناوچەكەشمان زیانێكی زۆری بەردەكەوێت.

بەرپرسی ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە ئەوەشی ڕوونكردەوە، ناوچەكەی ئێمە بە یەكێك لە ناوچە پڕمەترسیدارەكان دادەنرێت بە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمەنی هەر ئەمەش وادەكات كە لەحاڵەتی كەوتنەوەی ئاگر نەتواندرێت بەخێرایی كۆنترۆڵ بكرێت، هاوكات بەشێكی ئەو ئاگركەوتنەوانە لە سنورەكەماندا ڕوودەدەن لەدیوی ئێرانەوە ڕوولە دارستانەكانی ئێمە دەكەن، بەتایبەت لەو بنكەو بارەگایانەی پاسدارانی ئێرانی كە دەكەونە سەر سنورەكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this