“تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی بیانی لە عێراق بە هێزەکانی تورکیاشەوە نامێنێت”

0
685

SNN

هادى عامرى سەرۆکى رێکخراوى بەدر رایگەیاند: کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى لەناویاندا هێزەکانى تورکیا لەخاکى عێراق نامێنن.

عامرى لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتى “رۆژى31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هیچ هێزێکى بیانى نە فەڕەنسى و تورکی لە عێراق نامێنن، ئەوە بڕیارى عێراقییەکانە نەک ئیمانوێل ماکرۆن، لەگەڵ رێزمدا بۆى”.

وتیشى “دۆخى عێراق و ئەفغانستان پێکەوە بەراورد ناکرێن، عێراق دۆخێکى روونى هەیە، ئێمە کەسێکمان نییە دژى عێراق بێت، داعش کۆتایی هاتووە، گروپەکانى بەرگریش بڕوایان بە پڕۆسەى سیاسی هەیە و بەرگرى لێدەکەن و بەشدارن تێیدا”.

ئەوەشى خستەڕوو، دواى چوونە دەرەوەى هێزە بیانییەکان هەموو هێزە عێراقییەکان یەکگرتوو دەبن بۆ بنیاتنانى وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this