20 ساڵ واشنتن هەوڵیدا بنەماکانی لەئەفغانستان بسەپێنێت و ئەنجامەکەشی سفر بوو

0
489

SNN

ڤلایمێر پوتین چوارشەممە، 1ی ئەیلول پێشوازی لەژمارەیەک خوێندکاری وڵاتەکەی کرد بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو رووداوانەی رودەدەن لە ئێمەوە دور نین مەبەستم ئەفغانستانە، بۆ ماوەی 20 ساڵ هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا مانەوە و هەوڵیاندا بەوتەی خۆیان خەڵکی شارستانی بکەن، کە مەبەستیان ئەوەبوو بنەما و پێوەرەکانیان بسەپێنن و سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی بگۆڕن”.

باسی لەوەشکردووە، مانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە “ئەنجامەکەی هیچ نەبوو جگە لە وێرانی و زیان کە گەلی ئەفغانستان پێوەی ناڵاندیان و ئەنجامەکەشی سفر بوو، ئەگەر ماناکەی دروست بوبێت و لەوەش کەمتر نەبوبێت، بۆیە پێویستە ئەو راستیە بزانین کە سەپاندنی هەر شتێک کە لە دەرەوەوە هاتبێت مەحاڵە، ئێستاش پێویستە لەگەڵ دۆخەکە خۆمان بگونجێنین و هاوکاری مرۆیی پێویست پێشکەشی بە خەڵک بکرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this