مەزڵوم کۆبانێ: لە سەردەمی بایدندا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن باشتربوون

0
606

SNN

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: “کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تاهەتایە دەمێنێتەوە”.

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بە میدیاکانی ئەمریکا وتووە: “کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کەوتنی خێرای حکومەتی کابوڵ وایکرد کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە هۆشیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانن و هیوای چارەنوسێکی جیاواز بخوازن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن باشتربوون، چاوەڕێ دەکەين سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت بەو مەرجەی ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر”.

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت “ئێستا هەستدەکەين پشتیوانییەکی سیاسی و سەربازیی بەهێزترمان هەیە، بەراورد بە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا”.

پیشتر و لە مانگى ئۆکتۆبەرى  2019دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەی لە رۆژئاواى کوردستاندا، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەى پاشگەز بووەوە بەشێک لە هێزەکانى لەوێ هێشتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this