سەرەڕای بەرزی نرخی تەماتە جوتیاران داوا دەکەن هاوردە نەکرێت

0
298

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك تەماتە لە سەروو هەزار و 500 دینار بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت ئەمەش نرخێكی زۆرە لەسەر شانی هاووڵاتیان، ئەمڕۆش جوتیارانی سنوری قەزای پێنجوێن گردبوونەتەوە و داوا دەکەن رێگری لە هاوردەکردنی بکرێت.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەت بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە ساڵانە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵ دیاریدەكرێت بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت بە هاوردەكردنی ئەو بەروبومە دەرەكیانەی كە لەناوخۆی هەرێم وەرزی پێگەیشتنیانە و جوتیارانی ناوخۆیی بەرهەمی دەهێنن، تا ئەوكاتەی بەرهەمی ناخۆیی لە پێداوستی ناوخۆیی كەم دەبێتەوە، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی جوتیاراندایە.

ئاماژەی بەوەشكرد: “هەركات بزانین نرخی تەماتە زۆر بەرز بووەتەوە ئێمە پێداچوونەوە بە بڕیارەكانماندا دەكەین، چونكە دەمانەوێت هاوسەنگییەك لە نێوان هاووڵاتیان و جوتیاران ڕابگرین ناكرێت تەنها لە پێناو جوتیاران نرخی كاڵاكان زۆر بەرز ببێتەوە و هاووڵاتیان نەتوانن پێداویستییەكانیان دابین بكەن، ناشمانەوێت هاوردەكردن بە جۆریك بێت جوتیاران بەرهەمەكانیان هەرزانفرۆش بكەن و بۆیان ساغ نەبێتەوە.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك تەماتەی ناوخۆیی لە عەلوەی سلێمانی بە هەزار و 200 دینارە، تا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان نرخەكەی دەگاتە سەروو هەزار و 500 دینار، بەڵام سەرەڕای بەرزی نرخی تەماتە لە عەلوەكاندا هەر ئەمڕۆ جوتیارانی سنوری قەزای پێنجوێن دەستیان بە گردبوونەوە كردووە و ڕێگە نادەن بەهاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەی دەرەكی بۆ ئەوەی نرخەكەی هەرزان ببیت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this