وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

0
475

SNN-

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامار‌ی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

تاوەکو ئێستا 405 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەن، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 383 کەسیشیان پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 22 ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی

18  ئایار 2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this