تورکیا کەمپی پەنابەرانی مەخموری بۆردومان کرد

0
185

SNN

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودیان لە مەخمور بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بۆردومانکە کاتژمێر 8 و 20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کەمپی پەنابەرانی مەخمور نزیکەی 10 هەزار کوردی باکوری کوردستانی تێدا دەژین، کە نزیکەی 30 ساڵە بە هۆی فشارەکانی تورکیاوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون.

تائێستا چەندین جار ئەو کەمپە لە لایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج و رۆژی پێنجی حوزەیرانی ئەمساڵیش، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی مەخمووریان بۆردوومانکرد، بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this