هەرێم كەمال ئاغا: داكۆكییەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی كوردستان نابێت لەبیر بكرێت

0
430

SNN-عەلی حەمە سەعید

كاندیدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی سێی هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ئێمە شانازی بەو هەوڵە بەردەوام و دەستكەوتە گەورانەی قوباد تاڵەبانی دەكەین كە لە ڕابردوودا بۆ خەڵكی كوردستان بەدەستهێناوە بەتایبەت داكۆكیكارێكی سەرسەختی بەدەستهێنانی مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بوو لە بەغدا، بەشانازیكردن بەو دەستكەوتانەوە ئێمە خۆمان كاندید كردووە.

هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی ژمارە ( 20 )ی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: خەڵكی كوردستان بەگشتی و خەڵكی هەولێر بەتایبەتی دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن كە لیستی هاوپەیمانی كوردستان زادەی كۆمەڵێك ڕابردووی مێژوویە كە لە ڕووی خزمەتكردن و هەستی نیشتمانی و خزمەتگوزارییەوە هاوكات لەڕووی ئەو داكۆكیانەی كە ( قوباد تاڵەبانی) بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا ئەنجامی داون لەبارەی دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی كێشەی جوتیاران ئێمە شانازییان پێوەدەكەین پشت بەستن بەو خزمەتانەی كردوومانن خۆمان كاندیدكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەهەولێر نوێنەرایەتی ئەو تیمە بەهێزە دەكەین كە كۆڵیان نەدا چەندین جار سەردانی بەغدایان كرد بۆ ئەوەی مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەدەستبهێنن و لە ئەنجامیشدا توانیان سەركەوتووبن بێگومان لەداهاتووشدا بەهەمان بەرنامە و پلان كاردەكەین كە لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بێت بۆیە گرنگە هاووڵاتیانیش ئەو خزمەتانە لەبیر نەكەن، دەنگدانیان بە لیستی هاوپەیمانی دەنگدانە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەریم و بەغدا.

ئەو كاندیدەی یەكێتی لە بازنەی سێی هەولێر جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە پێمان وایە چارەسەركردنی كێشەكانی كورد لە بەغدا دەكرێت نەك لە تاران و ئەنقەرە، بۆیە دەمانەوێت مافەكانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی دەستور بەدەستبهێنین بۆ ئەو مەبەستەش لیستی هاوپەیمانی و یەكێتی  كەسانی شارەزا و پسپۆڕی كاندیدكردووە كە لەتوانایاندا هەبێت ئەو ئەركە لە ئەستۆبگرن، بۆیە ئێمە گەشبینین بە سەركەوتنمان لە هەولێر و دەوروبەری.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ پارێزگای هەولێر 16 كورسی دیاریكردووە كە دەبێت كورسییەكیان كۆتای ژنان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر بە حەوت كاندید بەشداری هەڵبژاردنەكانی كردووە كە وابریارە لە 10/10/2021 بەڕێوە بچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this