نرخی هالاند بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزدەبێتەوە

0
1048
هالاند

SNN Sport

 

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، نرخی هالاندی هێرشبەری لاوی بە توانای یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی بە ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی ئەم وەرزە.

 

هالاند لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سالزبۆرگی نەمساییەوە بۆ ماوەی 4  ساڵ و نیو پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند کردو لە ئێستاشدا نرخەکەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزبووەتەوە.

 

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، هالاند نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ساڵی 2022 دەبێتە 120 ملیۆن یۆرۆ، سەرەڕای ئەوەی  بە پێی خاڵێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو  بە 75 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبهێڵێت.

 

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئامادەیە نرخێکی بەرز لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دابنێت، ئەگەر هەر یانەیەک 120 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێز دابنێت، بروسیا دۆرتمۆند ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.

هالاند لەمانگی کانونی دووەمی رابردووەوە پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆتمۆند کرد، توانیویەتی  13 گۆڵ بکات، ئەو رێژە گۆڵەش لە میسی و رۆناڵدۆ زیاترە.

 

هالاندی نەرویجی و تەمەن 19 ساڵ ئامانجی سەرەکی یانەی ریاڵ مەدریدە، یانەی شاهانە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لە گواستنەوەکانی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this