تاڵیبان: ویلایەتی پێنجشیرمان کۆنتڕۆڵکرد

0
402

SNN

بزووتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە کۆنتڕۆڵکردنی زۆرینەی ناوچەکانی ویلایەتی پێنجشیری راگەیاند کە پێگەی هێزی بەڕەنگاری دژ بە تاڵیبانە.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابول وتی: هەزاران چەکداری تاڵیبان شەوی رابردوو رژاونەتەناو هەشت شار و شارۆچکەی پێنجشیرەوە، وتیشی: “هەوڵی تەواوماندا کە لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکان لەگەڵ هێزەکەی پێنجشیر چارەسەربکەین بەڵام ئەوان گفتوگۆیان رەتکردەوە و ئێمەش بڕیارماندا کە چەکدارەکانمان بنێرین بۆ شەڕکردن”.

لەلایەکی دیکەوە بیلال كەریمی، وتەبێژێكی بزووتنەوەی تاڵیبان بە میدیا ئەمەریكییەكانی راگەیاندووە، چەكدارەكانیان تەواوی ناوچەكانی پەنجشیریان كۆنتڕۆڵ كردووە جگە لە بازاڕی پایتەختی ویلایەتەكە و شاری رۆخا نەبێت كە هێشتا لەژێر كۆنترۆڵیبەرەی بەرخودانی نیشتمانیدان، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆدا چەكدارانی ئەحمەد مەسعود زیانی زۆریان بەركەوتوو.

بەڵام فەهیم دەشتی، وتەبێژی بەرەی بەڕەنگاری نیشتمانی لە تویتێكدا رایگەیاندووە، شاری پەریان لە پەنجشیر بە تەواوی لەدەست تاڵیبان دەرهێناوە و تەنیا دوێنێش نزیكەی 600 چەكداری تاڵیبانیان كوشتووە و زیاد لە هەزار چەكداری بزووتنەوەكەشیان بە دیل گرتووە یان خۆیان رادەست كردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this