25 هەزار تاوانباری داعش سزای لەسێدارەدانیان هەیە

0
533

SNN

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: ژمارەی ئەو تاوانبارانەی داعش کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە دەگاتە 25 هەزار تاوانبار.

ئەحمەد لوعەیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیاکانی عێراقی وت: “لە عێراق زیاتر 50 هەزار تاوانبار بە ماددەی تیرۆر حوکم دراون کە نیوەی ئەو ژمارەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو؛ زۆرینەی سزاکانی لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراون.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دادی عێراق یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this