شەقامێکی سلێمانی بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت

0
416

SNN

سەرۆکايەتی شارەوانی سلێمانی رايگەياند: “شە‌قامی ھە‌واری شار بەرە‌و  تونێلی پێشرەو بۆماوە‌ی  (ھە‌فتە‌یە‌ك ) دادە‌خرێت“.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا، ئاگاداری ھاووڵاتیان و شۆفێران دە‌كات بە‌ھۆی چاكردن و نۆژە‌نكردنە‌وە‌، شە‌قامی ھە‌واری شار لە‌فولكە‌ی بە‌ردە‌م (بە‌رزاییە‌كانی سلێمانی) بە‌رەو  تونێلی پێشرە‌و  بۆماوە‌ی حەوت ڕۆژ شە‌قامە‌كە‌ دادە‌خرێت.

ماوەی زياتر لە مانگێکە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەست بە نۆژەنکردنەوەی شەقام و شۆستە و بلوارەکانی شاری سلێمانی کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this