بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

0
275

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی زیاتر ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و خۆئامادەكردن بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی و هاوكات گفتوگۆكردن لەبارەی چەند بابەتێكی ناوخۆیی، ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN وابڕیارە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ( بافڵ تاڵەبانی) مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەكەشدا چەند تەورێك دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆ، بەتایبەت بابەتی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عێراق و دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وابڕیارە كە باس لە گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناو یەكێتی بكرێت هاوكات باس لە قۆناغی داهاتووی شێوازی كاركردنی مەڵبەند و كۆمیتە و ئۆرگانەكانی دیكەی یەكێتی بكرێت بەجۆرێك هەموو ئۆرگانەكان تواناكانیان یەك بخەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان.

هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 9/9/2021 لیستی هاوپەیمانی كوردستانی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی دەستبكەن بەدەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم ئەو شاروشارۆچكانەی كە كاندیدی لیستی هاوپەیمانی تیادان، بۆ یە بەشێكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش بۆ ئەو بابەتە تەرخانكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this