ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات

0
501

SNN

شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ڕەواز عوسمان حەمید دەشێلێ و هەڵدێت.

عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

عەلی قدووری دەڵێت: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کردوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this