توێژینەوەیەک: 50% تووشبووانی کۆرۆنا دوای چەندین مانگ نیشانەیان هەیە

0
535

SNN

توێژینەوەیەکی ئەڵمانی باس لەوەدەکات 50 لە سەدی تووشبووانی کۆرۆنا، لەدوای 9 مانگ لە چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکە هەندێک نیشانەیان دەمێنێت.

توێژینەوەکە کە لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە زۆرینەی ئەو نیشانە درێژخایەنانەی ڤایرۆسەکە بریتین لە لەدەستدانی توانای تامکردن، بێ هێزی و لاوازی بیرکردنەوە و سەرنجدان.

توێژینەوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردووە و 1500 تووشبوو لە ئەڵمانیا وەک نموونە وەرگیراوە.

لەلایەکی دیکە رێکخراوی تەندروستی جیهان لەبارەی کاریگەری نیشانەکانی کۆرۆنا دەڵێت، لە کۆی 10 تووشبوو، یەکێکیان لەدوای 12 هەفتە بارودۆخی خراپە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this