راگەيەندراوێک لە وەزارەتی داراييەوە سەبارەت بە خانەنشينی پلە تايبەتەکان

0
560

SNN

پاش ئەوەی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.

بۆ هەموو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60% كۆتایی پێهاتووە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە:

يەکەم- بەرێوەبەری گشتی

(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

دووەم- راوێژکار

(193)  دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

سێيەم- بریکاری وەزیر

(74) دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

چوارەم- وەزیر

(140) دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت  .

پێنجەم- ئەندام پەرلەمان

(394)  دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە  1170  دانە  ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020  مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه:

يەکەم- بەرێوەبەری گشتی

(396)  دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

دووەم- راوێژکار

(145)  دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە  دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

سێيەم- بریکاری وەزیر

(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

چوارەم- وەزیر

(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان  ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە  بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان  کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە  669  دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت  چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020  ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.

تێبینی

لە 1839  دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە  تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this