ئاسايشی راپەڕين کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگيرکرد

0
323

SNN

‌بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: هێزەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە دواداچون و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵنەوەی پشدەر، كەسێكمان بە دراوی ساختە لە جۆری 100 دۆلاری و 25 هەزارو 10هەزار دیناری دەستگیرکرد”.

‌بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە: “تۆمەتبارەکە دۆلاری ئەمریكی لە جۆری (100) دۆلاری و دیناری عێراقی لەجۆری  25هەزاری و 10 هەزاری ساختەكراوی پێبووە”.

ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو: “تۆمەتبار لە ئێستادا بە پێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵيدا بەردەوامە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this