قائانی: چارەنووسی شیعەكانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە

0
406

SNN

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رايگەياند: “چارەنووسی شیعەكانی ئەفغانستان بەلای ئێرانەوە گرنگە و تاران لەڕوانگەی بەرژەوەندییەكانی خۆیەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنەكانی ئەفغانستان”.

ئيسماعيل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە دانیشتنە داخراوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا، باسی لە كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان كردووە و بە شكست ناوزەدیكردووە و رایگەیاندووە: “ڕووداوەكە دوای 20 ساڵ لە وەبەرهێنانی ئەمریكا و بوونی واشنتن لە ئەفغانستان ڕوویداوە”.

بەپێی هەواڵی ميدياکان کە لە زاری بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئێرانـەوە بڵاویكراوەتەوە: “فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران وتویەتی “بوونی ئەمریكا لە ئەفغانستان هیچ پەیوەندی بە ڕووداوەكانی 11ی سێپتەمبەرەوە نەبووە، ئەمریكا دوای تیرۆركردنی ئەحمەد شا مەسعود پێداگیربوو لە مانەوەی لە ئەفغانستان”.

ئەحمەد عەلی ڕەزا پەرلەمانتاری ئێران كە ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی وڵاتەكەی بووە، ئاشكرایدەكات: “كە قائانی پێیوایە “شكستی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لە شكستی ئەو وڵاتە لە ڤێتنام گرنگترە”.

وەك ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختیكردووەتەوە لەوەی “تاران لەڕوانگەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆیەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنەكانی ئەفغانستان و گرنگی بە چارەنووسی ئەفغانستان دەدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this