ئێران پێگەی حزبە کوردییەکانی لە سنوورەکانی هەرێم بۆردومان کرد

0
488

SNN

کۆمارى ئیسلامى ئێران بنکەى حزبە کوردییەکانى لەسنوورى هەرێمى کوردستان بۆردومان و تا ئێستا زیانەکان نەزارون.

پێگەى فەرمى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6ی بەیانییەوە، ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، هێرشەکە بە فڕۆکەی جەنگى بووە بۆ سەر سیدەکان، چۆمان و حاجی ئۆمەران.

هێرشەکەى ئێران دواى هەڕەشەکانى چەند رۆژى رابردووى فەرماندەکانى سوپاى پاسداران دێت بۆ هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە کە بنکەى سەرەکیان لە هەرێمى کوردستانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this