وادەی بەگەڕخستنی پاڵاوگە نوێیەكەی سلێمانی ڕاگەیەندرا

0
1011

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو پاڵاوگەیەی كە مانگی رابردوو لە وڵاتی ئیماراتەوە هاوردەی هەرێم كرا و لە گوندێكی سەربەناحییەی عەربەتی نزیك سلێمانی دانرا،  لە چوار مانگی داهاتوودا دەكەوێتە کار و لەتوانایدا هەیە رۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت بۆ بەنزینخانەكانی سنورەكەی دابینبكات.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو دوو تاوەری سەرەكی پاڵاوگەیەكی بەنزین لە ئیماراتەوە هێندرایە هەرێمی كوردستان، پاڵاوگەكە لە گوندێكی نزیك ناحیەی عەربەت دانراوە، هاوكات سەرپەرشتیار و ئەندازیارەنی پاڵاوگاكەوە باسیان لەوە كرد كە پاڵاوگەكە لەتوانیدا هەیە ڕۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لەجۆری موحەسەن بەرهم بهێنێت و بۆ بەنزینخانەكانی سنورەكەی دابینبكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەكەوتنەكاری ئەو كارگەیە دەتواندرێت هەلی كاریش بۆ نزیكەی 300 هاووڵاتی دابیبكرێت، هاوكات بەوتەی بەرپرسانی پاڵاوگەكە لەكاتی بەگەڕخستی كارگەكە مەرجەكانی پاراستنی ژینگە جێبەجێدەكەن و هەروەها بەرزی كوالیتی بەرهەمەكانیان بە ڕەچاوكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لەكارگەكەدا بوونی دەبێت.

سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پاڵاوگەكە  لە 80٪ ی كارەكانی تەواو بووە و بڕیار وایە لە چوارمانگی داهاتوودا و لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەست بەكاركردن بكات بەشێوازی ئەزموونی بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم نەفتا بۆ پاڵاوگەكە بۆ دابین بكات و هەوڵبدرێت لەو جۆرە پرۆژانە پەرەیان پێبدرێت لە پێناو جێگیركردن و دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this