وەزارەتی كشتوكاڵ لە رێگەی پرۆژەیەکەوە دەیەوێت هەزاران هەلیكار بڕەخسێنێت

0
254

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە پڕۆژە یاسای(سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ) لە هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بە پەسەندكردنیشی لە لایەن پەرلەمانەوە هەزاران هەلیكار بۆ پزیشكانی ڤێرتەنەری و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا و ئامادەییە كشتوكاڵییەكان دەڕەخسێندرێت.

حسێن حەمە كەریم،  وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕایگەیاند: لە وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیاسایەكی گرنگمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی بكەین و لەوێ‌ پەسەند بكرێت بەجۆرێك پرۆژە یاساكە ناوی ( سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكانی كشتوكاڵ)ە لە هەرێمی كوردستان كە ناوەڕۆكی پرۆژەكەش پەیوەندی بە پیشەسازی خۆراكەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاساكە بە پێی میكانیزمێك هەموو پڕۆژە كشتوكاڵییەكان سەرپەرشتیاریان هەبێت، بۆ دۆزینەوەی هەلیكاریش پێویستە ئەو كەسانەی دانەمەزراون لە دەرچووانی ڤێتێرنەری و كۆڵیژی ئەندازیاری كشتوكاڵی و پەیمانگە و ئامادەییە كشتوكاڵییەكان بەگوێرەی پسپۆڕییەكانیان بكرێن بە سەرپەرشتیاری پرۆژە كشتوكاڵییەكان لە بوارەجیاوازەكاندا.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پرۆژەیاسایە ڕەوانەی پەرلەمان دەكەین و بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە سەرەڕای ئەوەی كە دەتواندرێت زیاتر لە پێنج هەزار هەلیكار دابین بكات لە هەمان كاتیشدا دەبێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this