مۆدێرنا: ڤاکسینێک دروستدەکەین کە دژ بە کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا کاردەکات

0
233

SNN

کۆمپانیای مۆدێرنای تایبەت بە بەرهەمهێنانی دەرمان رایگەیاند کۆمپانیاکە ڤاکسینێکی دژ بە کۆرۆنا دروستدەکات کە لە هەمان کاتدا دژ بە ئەنفلۆنزا کاردەکات، کە پەتایەکی وەرزییە.

بە گوێرەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی، ڤاکسینەکە ناوی mRNA-1073ە، لە ئێستادا لە قۆناغی دروستکردنیدایە و یەکەم قۆناغی دروستکردنی بڕیووە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەم جۆرە ڤاکسینەی راگەیاند کە بە یەک ژەم وەردەگیرێت، دوا بەدوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، بەهای پشکەکانیه کۆمپانیاکە لەسەدا 5 بەرزبووەوە.

ستیفان بانسێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مۆدێرنا وتی “ئەم چاخە ناودەنێین چاخی زانیاری تەندروستی چونکە زۆر دەستکەوتی زانستی دیکە بەڕێوەن”.

لە ئێستادا 147 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا لە ئەمریکا وەرگیراون دژ بە ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیاکە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە رکابەریدایە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this