برا گەورەی سەدر دەرکەوت، جیاواز لە براکەی لە کاری سیاسییەوە دوورە

0
611

SNN

هەندێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و سایتەکانی نزیک لە سەدرییەكان نوێترین وێنەی برا گەورەكەی موقتەدا سەدریان بڵاوكردەوە كە دوور لەچاوی كامێرا و چالاكییە سیاسییەكان ژیانی دەگوزەرێنێت.

مورتەزا سەدر كە برای موقتەدا سەدرە شەش ساڵ تەمەنی لە ئەو گەورەترە و لەدایكبووی ساڵی 1968ـە، بەهۆی ئەوەشی هەندێک كێشەی تەندروستی هەیە دوور لەچاوی كامێران و چالاكییە سیاسییەكان دەژی و هیچ پۆست و بەشدارییەكی لە رەوتەكەی موقتەدا نییە و لە ناو سەدرییەكان بە عابید و زاهید و دنیا نەویست وێنا دەكرێت.

مورتەزا و موقتەدا كوڕی مەرجەعی تیرۆركراوی شیعە محەمەد محەمەد سادق سەدرن كە ساڵی 1998 لەگەڵ موستەفا و موئەمەلی كوڕیدا لە شاری نەجەف تیرۆركرا و لەپاش ئەوانیش موقتەدا و مورتەزا مانەوە كە ئێستا موقتەدا سەرۆكایەتی ڕەوتی سەدر دەكات و كەمترین زانیاریش لەبارەی ژیانی مورتەزای برایەوە هەیە جگە لەوەی دۆخی تەندروستی باش نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this