کازمی سبەی دەچێتە ئێران و چەند داواکارییەک ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکات

0
258
مستەفا کازمی

SNN

وا بڕیارە سبەی یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات و وەک میسال ئالوسی، سیاسەتمەداری دیاری عێراق دەڵێت، کازمی لە سەردانەکەیدا چەند داواکارییەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات.

ئالوسی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: کازمی بە راستەوخۆ داو لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات کە هاوکارییە راستەوخۆکانیان بۆ میلیشیاکانی ئێران راگرن، کە بووەتە مەترسی زۆر لەسەر عێراق و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، بەتایبەتی ئەم میلیشیایانە هەوڵ دەدەن بە هێزی چەک دەنگەکانیان یەکلا بکەنەوە لە بەرژەوەندی لایەنێک.

هەورەها بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی کازمی بۆ ئەوەیە کە تۆپبارانەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر سنووری هەرێمی کوردستان رابگرێت، رێگری لەو میلیشیایانەش بکات کە دەبنە هۆی تێکدانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و شارو شارۆچکەکان، هەروەها داواش دەکات کە خاکی عێراق نەکرێتە گۆرەپانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this