دواين زانياری لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی هەولێر

0
161

SNN

نزیکەی کاتژمێر  11:45خولەکی شەوی رابردوو، چەند دەنگێکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دوای ئەوە دەزگای دەژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

دوای راگەيەندراوەکەی دژەتيرۆريش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی بارودۆخی ناو شارەکە رايگەياند: “شاری هەولێر ئارامە و ئاراميش دەبێت”.

پاشان دژە تيرۆری کوردستان لە راگەيەندراوێکی ديکەدا رايگەياند: “لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

راشيگەياند: “هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

هاوکات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێکيدا باسی لەوەکردووە: “تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و ئاماری زیانە ماددیەکانیش زۆر نییە”، وتيشی”تەنها بۆ ماوەیەکی کەم گەشتەکانیان راگرتووە و هەموو گەشتیاران دەتوانن بێنە نیو فڕۆکەخانەکە و تەواوی گەشتەکان دەستیپێکردووەتەوە.”

بەپێی زانيارييەکان: “بەهۆی هێرشەکەشەوە، فڕۆکەیەک بە ١٥٠ سەرشنینەوە کە لە ئیستەنبوڵەوە هاتبوو، نەیتوانی لە فڕۆکەخانەدا بنیشێتەوە و دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر مانەوەی لە ئاسمانی هەولێردا توانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بنیشێتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this