بانکی ناوەندی عێراق 198 مليۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

0
276

SNN

بانکی ناوەندی عێراق سبەینێ زیاتر لە  198ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕاوە و ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا بەراورد بەدوێنێ تائێستا نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی 198 ملیۆن و 24 ھەزار و 379 دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش 254 کۆمپانیا سودمەند دەبن، ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش نرخی هەزار و 460 دینار جێگیر کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بە 147 ھەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this