لە كۆبوونەوەكەیدا كازمی چ بەڵێنێكی بە چوار پارێزگارەكەی هەرێم داوە

0
731

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا، جیاواز لەوە بۆماوەی كاتژمێر و نیوێك بە تەنها لەگەڵ چوار پارێزگارەكەی هەرێمیش كۆبووەتەوە و بەڵێنی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم داوە و هاوكات قسەیەكی تایبەتیشی لەبارەی هەڵەبجەوە كردووە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی پارێزگارەكانی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئارام و سەركەوتوو (مستەفا كازمی) لەگەڵ سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق كۆبوویەوە لەو كۆبوونەوەیەدا بریاردرا كە كە هەموو كار ئاسانییەك بۆ هاووڵاتیان بكرێت بۆ بەشداریكردنیان لە پرۆسەكەدا و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیاواز لەو كۆبوونەوەیە بە جیا لەگەڵ ئێمە وەك هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و نیو كۆبوویەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی ماڵان ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات، ئێمەش یاداشتێكی تایبەتی هەڵەبجەمان ئاراستەكرد كە تایبەت بەڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، لە وەڵامدا ئەوەی وت كە كاری جدی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە یاخود بە لایەنی كەمەوە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ دەبێت بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆتایی پێبێت.

پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە كە لە هەفتەی داهاتوو شاندێك لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی هەڵەبجە بكەن و لە نویكەوە چەند بابەتێكی پەیوەست بە پارێزگاكەمان تاوتوێ‌ بكەین، هاوكات لەبارەی كردنەوەی مەرزی سازانیش حكومەتی عێراقی بڕیاری خۆی دەركردووە بە كردنەوەی مەركە تەنها فەرمانی حكومەتی هەرێمی ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران مەرزی سازان بكەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this