ئەمریکا: گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لەسەر عێراقە نەک ئەفغانستان

0
108

SNN

هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا چیتر ئەفغانستان بەوجۆرە نابینێت کە گەورەترین مەترسی تیرۆری لەسەرە، بەڵکو پێی وایە زۆرترین هەڕەشەی تیرۆر کە لە جیهاندا هەبێت لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەیە.

ئەڤڕیڵ هاینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی وتی: “مەترسی تیرۆر لە  هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ بوونی هەیە، بەتایبەت مەترسی داعش ئەم مەترسییە لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستان کەمترە”.

هاینز وتی “لە ئێستادا چاودێری رەوشی ئەفغانستان دەکەین تا بزانین ئاخۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەو وڵاتە سەرهەڵدەدەنەوە”.

لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تاڵیبان دەسەڵاتی گرتەوەدەست، هاوکات بەگوێرەی چاودێران، چالاکی باڵی داعش لەو وڵاتە کە بە خوراسان ناودەبرێت، زیادیکردووە و  مانگی ئاب بە دوو تەقینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری کابولیان کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا 13 سەربازی ئەمریکی کوژران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this