کۆمسیۆن مەرجی دەنگدانی بۆ زیندانیان دیاریکردووە

0
110

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “هەر زیندانییەک زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیکرابێت یان سزای زیندانی پێنج ساڵ و زیاتری هەبێت مافی دەنگدانی نییە”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی خستەڕوو کە حەوت وێستگەی دەنگدان  بۆ زیندانیان دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: وێستگەکانی دەنگدان کە تایبەتکراون بە زیندانیان لە چوار بەندینخانە دەکرێنەوە.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و هەزار و 79 ناوەندی دەنگدانیش لە هەرێم و عێراق دەکرێنەوە.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 70%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە کارت بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this