کازمی “داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەم هاوکاری عێراق بکەن بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکان”

0
220

SNN

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەکۆنگرەی بەغدا بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی و بەتاڵانبردنی پارە نەخۆشییەکی راستەقینەیە کە کاریگەری لەسەر هەر کۆمەڵگایەک هەیە و پێویستە لەسەر هەر دەوڵەتێک مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە بەجدی و بەرپرسیارانە وەربگرێت، دان بەوەدا دەنێن کە ئەم نەخۆشییە دەیان ساڵە دۆخی عێراقی گرتوەتەوە، هەروەها ملیاران دۆلار دزراوە و بەقاچاخ براوە لە سایەی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشودا و هەروەها ساڵی 2003شەوە هەمان پرس بەردەوام بوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی لەسەرەتای دەستبەکاربونیدا ئامانجی سەرەکی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بووە، بۆیە لیژنەیەکی باڵایان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بەهاوکاری وەزارەتی داد پێکهێناوە، هەنگاوی بوێرانە دەگرنەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و باوەڕیانوایە ڕێگا بۆ دەوڵەتێکی پێشکەوتوو لە وڵاتێکی دێرینی وەک عێراق بریتییە لە چارەسەری نەخۆشییەکان بەهاوکاری گەل، بۆیە بڕیارەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی گەڕانەوەیان نیە و بەردەوام دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this