“یەكێتی پێوستییەكی هەنووكەیی كوردستانە، شەڕی مافەكانی کورد دەکات لە بەغدا”

0
145

SNN-عەلی حەمە سەعید

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات: هەوڵە بەردەوامەكانی تیمی یەكێتی لە حكومەت و هەروەها پێداگیری ( قوباد تاڵەبانی) بۆ دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە بەغدا، ئەو ڕاستییەی لای هەمووان ئاشكرا كردووە كە بوونی یەكێتی پێداویستیەكی هەنووكەییە بۆ گەلەكەمان چونكە هەر ئەوان دەتوانن شەڕی مافەكانی كورد بكەن.

هەریم كەمال ئاغا، كاندیدی ژمارە 20 لە لیستی هاوپەیمانی بۆ بازنەی سێی پارێزگای هەولێر بەSNN ی ڕاگەیاند: پشت ئەستوور بەو هەوڵە بەردەوامانەی كە ( قوباد تاڵەبانی) لە ڕابردوو ئێستادا ئەنجامیداون بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم هەموو ئامادەكارییەكمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بتوانین متمانەی هاووڵاتیانی سنورەكەی خۆمان بەدەست بهێنین، بۆ ئەوە وەك ڕابردوو كارمان بۆ زۆر دۆسییەی گرنگ كردووە درێژە بە هەوڵەكانمان بدەین و نەهیڵین مافەكانی گەلی كورد پێشێل بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد،ڕابردووی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان و ئەو خەباتە زۆرەی لەپێناو هاووڵاتیان و فەرمانبەران ئەنجامیداوە ئەو راستیەی لای هەمووان ئاشكراكردووە كە بوونی یەكێتی و دەرچوونی كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمان پێداویستییەكی هەنووكەین چونكە هەر ئەوانن دەتوانن سەركەوتووانە شەڕی سەندنی مافەكانی گەلی كورد بكەن لە بەغدا وەك لە ماوەی چەند مانگی پێشوو بینیمان هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی هۆكار بوو بۆ نەهێشتنی لێبڕینی مووچە.

ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ماتمانە بەخۆمان و پشت بەستن بەو ئەزموونەی كە لە كاری پەرلەمانتاری و پەیوەندی بەهێزمان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی دیكەی بەغدا خۆمان بەربژێر كردووە هەر ئەوەش وایكردووە كە كاندیدەكانی دیكەی لیستی هاوپەیمانی ببنە جێگای متمانەی هاووڵاتیان و ئێمەش بەڵَێن دەدەین لە جێگەی ئەو متمانەیەی هاووڵاتیاندا بین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this