بەرپرسێکی “نەتەوەپەرستی” تورکیا گرفت بۆ هەڵمەتەکەی هاوپەیمانی کوردستان دروستدەکات

0
545

SNN

سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا کە لەسەرپشکی  بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکی (مەهەپە) هەڵبژێردراوە، فەرمانیکرد بە داخستنی کارگەیەک و سوتاندنی چەندین کڵاو کە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن لۆگۆی هەڵمەتی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر چاپکرابوو، خاوەنی کارگەکەش دەڵێت کارەکەیان یاسایی بووە.

رەفیق کوروکیز سەرۆک شارەوانی ناوچەی شالپازاری، بڕیاری دەرکرد بە وەستاندنی کارەکانی ئەو کارگەیەی کە لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانیان لەسەر چاپدەکرد، بە پاساوی ئەوەی “رەنگ و لۆگۆکەی لەوەی پەکەکە دەچێت”، ئەگەرچی لە راستیدا لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی زۆر جیاواز دەردەکەوێت.

ئەو سەرۆک شارەوانیە وتبووی: “رێگە بە لۆگۆی کەسانێک نادەین کە وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن”.

خاوەنی کارگەکە لێدوانی بۆ میدیاکانی تورکیا داوە و دەڵێت کارەکەیان تەواو یاسایی بووە و بەرهەمهێنانی ئەو کڵاوانە داهاتێکە بۆ ناوخۆی تورکیا و نیگەرانە لەوەی بەوجۆرە گرفتیان بۆ دروستکراوە.

هاوپەیمانی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە پێکهێندراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this