پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە بەنزین بە 690 دینار دەفرۆشرێت

0
447

SNN

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بگاتە سلێمانی، نرخی فرۆشتنی لیترێک بەنزین بەهاووڵاتیان بە 690 دینار دیاریکراوە.

لە نوسراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان جەخت لەوەكراوەتەوە كە پێویستە ئەو بەنزینەی لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە دابیندەكرێت بە نرخی 690 دینار بدرێتە هاووڵاتیان و لەگەڵ گەیشتنیشی لە لایەن لیژنەیەكەوە ژمارەیەك بەنزینخانە دیاریدەكرێن بۆ ئەوەی ئەو بەنزینەی تیادا دابەشبكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN وێستگەکانی ناوشاری سلێمانی کەبەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش دەکات بریتین لە: وێستگەی بامۆک، وێستگەی بەختیار، وێستگەی برایەتی، وێستگەی حەوایی، وێستگەی قەیوانی ۱، وێستگەی مژدە، وێستگەی های ماونت HM. وێستگەی هەڵەبجە گرووپ، وێستگەی ئازادی، وێستگەی سلێمانی نوێ.

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی بەنزینەکە بە سلێمانی پێشتر كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی وتبوو: بەهۆی تەواونەكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە ڕادەستكردنی پارە و شێوازی وەرگرتنی بەنزینەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە گەیشتنی بەنزینەكە بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دواکەوتبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this