لە قەزایەکی دهۆک خۆپیشاندان دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو

0
220

SNN

لە کۆمەڵگەی مسریکێی سەر بە قەزای سیمێلی پارێزگای دهۆک، خۆپیشاندان دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست بەڕێوەچوو، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت خۆپیشاندانەکە کاتژمێرێکی خایاندووە.

ساڵح غازی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پشتڕاستیکردەوە هاووڵاتیانی کۆمەڵگەکە لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە خۆپیشاندەران شەقامی سەرەکی کۆمەڵگەکەیان داخستووە، خۆپیشاندانەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە.

وتیشی: وەکو قایمقامیەت گفتوگۆمان لەگەڵ خۆپیشاندەران کردووە و رێشکەوتووین لەسەر ئەوەی رۆژی یەکشەممە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەراندا کۆببینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this