نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

0
87

SNN

نرخی نەوت له‌ بازاڕەکانی جیهاندا ئه‌مڕۆش وه‌ك رۆژانی رابردوودا له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌، به‌ڵام چه‌ند سه‌نتێك دابه‌زیوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی ئەیلول،‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 75 دۆلارو30 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به‌‌ 71 دۆلارو 64 سه‌نته‌.

سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندوو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له‌ دووساڵی رابردوودا.

به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.

مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this