داوای زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار

0
704

SNN

ئەمڕۆ شەممە، 18ی ئەیلول، سەندیكای مامۆستایانی عێراق كۆمەڵێك داواكاری ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە لەنێویاندا زیادكردنی دەرماڵە بۆ مامۆستایان بەبڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار و هەروەها دابینكردنی زەوی و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچەو بەرزە مووچە.

عەباس سودانی سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەندیكاكەیان پرسی دواكەوتنی مووچەی دەستە پەروەردەییەكان و هەڵوەشانەوەی یاسای 21ی تایبەت بەگواستنەوەی دەسەڵاتەكان تاوتوێكردووە، بەوتەی سودانی لەخەرجكردنی بەرزە مووچەدا كێشە هەیە كە ئەویش پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە، ئەمە جگە لەدواكەوتنی مووچە كە ئەویش دیسان پەیوەندی بەلایەنی ئیداری نێوان وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە هەیە.

سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق هۆشداریشیداوە لەوەی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە گیرۆدەیە بەدەست نەبوونی بودجەی شایستە بەوەزارەتەكەیان كە بەشی زۆری بودجەكە بۆ پرۆگرام و چاپكردنی كتێب دەڕوات، هاوكات باسی لەوەشكردووە، پێویستیان بەكردنەوەی خوێندنگەی نوێیە لەپێناو چارەسەركردنی كەمی بینای تایبەت بەخوێندنگە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this