دواين هەڵاتووی زيندانەکەی ئيسرائيل دەستگيرکرا

0
196

SNN

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: دوای 13 رۆژ گه‌ڕان به‌دوایاندا ئەمڕۆ دواین هه‌ڵاتووی گرتووخانه‌ی جه‌لبوعمان ده‌ستگیركرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماڵێكی نزیك شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی “ئه‌لعه‌ره‌بیه‌” بڵاویكرده‌وه‌: مونازیل نه‌فیعات و ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دوو كه‌سی دیكه‌ ده‌ستگیركران.

رۆژی 6ی ئه‌یلولی 2021 له‌ گرتووخانه‌ی جه‌لبوع شەش زیندانی فه‌له‌ستینی له‌ رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توێلێك هه‌ڵاتن، چوار رۆژ دوای ئه‌وه‌ یه‌عقوب قادری و مه‌حموود ئه‌لعاریزه له‌ نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركرانه‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this