بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراق ئاشکرادەکرێت

0
238

SNN

وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراوی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ئاشکراکرد کە زیاترە لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئیحسان عەبدولجەبار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: “کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بۆ مانگی ئەیلول نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا”.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی خستەڕوو: ڕێکخراوی ئۆپیک (OPEC) و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن نرخی نەوت بۆ یەکەم سێ مانگی ساڵی 2022 بۆ هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار بهێڵنەوە.

وتیشی چاوەڕوان دەکرێت ئۆپیکلە مانگی 10 کۆببێتەوە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وەکو ئێستا بهێڵێتەوە ئەگەر نرخەکە بە سەقامگیری بمێنێتەوە”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this