داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقينەوەکانی ئەفغانستان راگەیاند

0
135

SNN

داعش بەرپرسیارێتی خۆشی لەتەقینەوەكانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممەی سەر جەلالئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

رێکخراوی داعش لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە رایگەیاندووە: “لە زنجیرە تەقینەوەیەكدا، زیاتر لە 35 چەکداری تاڵیبان کوژراون یان برینداربوون، بەرپرسياری تەقينەوەکانين”.

پێشتر ئاژانسە جيهانييەکانی هەواڵ رايانگەياند: “بەهۆی كۆمەڵێك تەقینەوەوە لە جەلال ئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار لانی كەم سێ كەس كوژراون و (20) كەسی دیكەش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێکی لەسەر ژمارەی کوژراوان وبریندارانی تەقینەوەكە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژی شەممە و یەكشەممە زنجیرەیەك تەقینەوە لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار لە ئەفغانستان ڕوویدا و ژمارەيەک کوژراو برينداری لێکەوتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this