تەرمی ژنێکی عێراقی لەسەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕوسیا دۆزرایەوە

0
247

SNN

میدیای پۆڵەندا بڵاویکردەوە: تەرمی ژنە کۆچبەرێک لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕوسیا دۆزراوەتەوە کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان خەڵکی عێراق بووە.

ماڵپەڕی ” wyborcza”ی پۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە: هێزەکانی پاراستنی سنووری بێلاڕوسیا رایانگەیاندووە دوێنێ تەرمی ژنێکی تەمەن 39 ساڵ دۆزراوەتەوە کە کۆچبەری عێراقی بووە، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە تەرمی ژنەکە راکێشراوە لە سنووری پۆڵەنداوە بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بێلاڕوسیا.

ژنەکە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵیدا بووە، هاوسەرەکەی بە ئاژانسی بێلتا-ی بێلاڕوسی وتووە کە هاوسەرەکەی لەلایەن سەربازێکی پۆڵەندییەوە کوژراوە کە بە توندی پاڵی پێوەناوە و کەوتووە.

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك گوندی گیبی (Giby) ڕوویدا،  كه‌ 13 كیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ سنوری لیتوانیا و 15 كیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ بێلاڕوسیاوە.

هه‌روه‌ها سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌، ته‌رمی 3 كه‌سی دیكه‌یان دۆزیوەتەوە كه‌ ئه‌وان به‌هۆی سه‌رماوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدابوو.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی پۆڵەندا، له‌ سه‌ره‌تای مانگی 9ه‌وه‌ تا ئێستا سێ هەزار و  800كۆچبه‌ر هه‌وڵیانداوه‌ سنوره‌كانی پۆڵه‌ندا ببه‌زێنن و هه‌موویان ده‌ستگیر كراون و دیپۆرتی بێلاروسیا كراونه‌ته‌وه‌.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this