سبەینێ‌ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی پێشمەرگە

0
486
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی جەخت لەوەدەكەنەوە كە سبەی سێ‌ شەممە بە بێ‌ لێبڕین دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوكات شەممەی داهاتووش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە بە بێ‌ لێبڕین و بە دابەشكردنی لە %100 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی موچەی لیواكانی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە كە پارەكانیان لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە دابیندەكرێت‌.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، كە دابەشكردی مووچەی فەرمانبەرانی دیكەی حكومەتی هەرێم لە كاتی خۆیدا دەستپێدەكات و ڕۆژی شەممە 25/9/2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە بێ‌ لێبڕین دابەشدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی پێكدەهێندرێت و دواتر بڕیاری نوێ‌ لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێم دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this