سەردانيکردنی سزادراوان دەستيپێکردەوە

0
171

SNN

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بە رەچاوکردنی مەرجەکانی تەندروستی و خۆپاریزی بڕيارمانداوە بە دەستپێکردنەوەی سەردانەکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوبەرايەتی چاکسازی سەر بە وەزارەتمان”.

بەپێی راگەيەندراوەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی بڕيارەکە لە 2021/9/20 دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوە، سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان ئاگاداردەكاتەوە لە 22/9/2021ەوە سەردانیکردنی سزادراوان دەستپێدەکاتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی ڕاگیراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوەدەچێت و هەمان ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ سزادراوان تەرخاندەكرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this