بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمسیۆن دوو کاندید دوورخرانەوە

0
187

SNN

كۆمسیۆنی سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی ئەیلول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د مه‌هدی عامری و سه‌ڵاح موجبه‌ل تاهر سویدی، به‌هۆی ئەوەی پێشێلی بنه‌ماكانی كۆمسیۆنیان كردووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە ئه‌و دوو كاندیده‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار ناكرێت وهه‌ر ده‌نگێكیان پێبدرێت به‌ پوچه‌ڵ داده‌نرێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دورخستنه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژی 19ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 له‌دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئاسمانی، هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر دادگا و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان داوه‌ته‌ پاڵی.

لە هەمانکاتدا، 15ی ئه‌م مانگه‌ش، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی كاندیدبونی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بود غه‌ری و ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌و كاندیده‌ ده‌درێن به‌ پوچه‌ڵ هه‌ژمار بكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this