کارەبای سلێمانی: داهاتمان زياديکردووە

0
170

SNN

لێپرسراوى کاروبارى وزە لە بەڕێوەبەریەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاشکراى دەکات: “داهاتی کارەبا  ئەم ساڵ تا کۆتایی مانگی هەشت، بە بەرامبەر بە هەمان ماوەى ساڵی رابردوو زیادیکردووە و پشکى (قیست)ى قەرزى کارەباش تا 12 پشک بەردەوامە”.

پشتکێو نەجم، لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: وەک هاوکارییەک بۆ هاووڵاتیان و هاوبەشانى کارەبا، هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبا یان قەرزى کارەبا بدات بۆى دەکرێت بە 12 پشک (قیست).

لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە رونیکردەوە “کە بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتوە و لە داهاتی مانگەکانی دوای هەشت دەردەکەوێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this