” پارتی نەیهێشت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت وئێستاش لەو شارە داوای دەنگ دەکات “

0
229

SNN-عەلی حەمە سەعید

 

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات دەبێت هاووڵاتیانی كورد لە سنورەكە ئەو ڕاستییەیان بیرنەچێتەوە كە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە ناوادەكەوە زۆر بەئاسانی دەمانتوانی لەڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێین، بەڵام پارتی ئامادە نەبوو پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دابنرێت و ئێستاش داوای دەنگ لە دەنگدەرانی كورد دەكەن.

سەباح حەبیب، كاندیدی ژمارە 31ی لستی هاوپەیمانی لە بازنەی یەكی پارێزگای كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: “ئێمە وەك لیستی هاوپەیمانی بەردەوام لەناو هاووڵاتیانی خۆمانداین و ئاگاداری كیشەو گرفتەكانیان و بەرنامەی كاری لیستی هاوپەیمانیمان بۆ هاووڵاتیان ڕوونكردووتەوە كە ئامانجمانە بارودۆخی كەركوك بەتەووای ئاسایی بكەینەوە و پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دابنێین و كۆتایی بەو پارێزگارە سەپێندراوە بهێنین، كە لە ئەنجامی ئامادە نەبوونی پارتی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەمانتوانی پارێزگارێكی كورد دابنێین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێمان سەیرە ئێستا پارتی هاتووە لە كەركوك كاندیدی دیاریكردووە و داوای دەنگ لە هاووڵاتیانی كورد دەكات، لەكاتێكدا پارتی خۆی هۆكاری سەرەكی بوو بۆ دروستكردنی ئەم دۆخەی ئێستا لە كەركوك دەگوزەرێت چونكە ئەگەر ئەوان بە ڕاستی كەركوكیان بە شارێكی كوردی بزانیایە و بەلایانەوە گرنگ بووایە ئەوا بەهەر نرخێك بوایە دەبوو بهاتنایەتە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دەنگیان بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بدایە، بەڵام دیارە لای پارتی كەركوك تەنها بۆ دەنگ كۆكردنەوە بیریان دەكەوێتەوە.

ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لەسەیروسەمەرەكانی كاندیدەكانی پارتی ئەوەیە كە ئەوان بە حساب خۆیان بۆ نوێنەرایەتیكردنی خەڵكی كوركوك كانیدكردووە لە بری ئەوەی بێن لەناو گەڕەكە كوردییەكانی شارەكە لەگەڵ خەڵكی كورد كۆبوونەوەیان بكردایە، بەڵام ئەمڕۆ كاندیدەكانی پارتیمان لە چەمچەماڵ بینی بانگەشەیان دەكرد، بەڵام ئێمە بەردەوام لەناو خەڵكی خۆمانداین و لە ساتە ناخۆشەكانیشدا شارەكەمان بەجێنەهێشت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this