تەنیا لە یەک بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە 600 سەرباز هەیە

0
156

SNN

غەسان سورچی بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە نەینەوا رایگەیاند: تورکیا تا دێت بنکە سەربازییەکەی خۆی لە زەلکان فراوانتر دەکات لە بەعشیقەی رۆژئاوای موسڵ.

سورچی لە لێدوانێکی میدیایدا ئەوەی ئاشکراکرد کە بنکەی سەربازی زەلکان، لەکاتی ئێستادا زیاتر لە 600 سەربازی تێدایە، هاوکاریەکانیشیان لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە پێدەگەکات لە ترسی بەئامانجکردنیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی ئێستادا ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە بەعشیقە، مەشقی سەربازی بە پاسەوانانی نەینەوا دەکات کە هێزێکی تایبەتی ئەسل نوجەیفییە، و لەکاتی ئێستادا لەلاین سوپای تورکیاوە لە چیاکانی نزیک نەینەوا راهێنانیان پێدەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this